AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٠ ١٢:٣٨

دوای چەند ڕۆژ ڕاگیران؛

هەناردەی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

هەناردەی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

گومرگی ئێران ڕایگەیاند: هەناردەکردن و ترانزێتی کاڵا لە گومرۆکی سنووری ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چەند ڕۆژێک لە هەناردەکردن و تڕانزێتی کاڵاکان لە گومڕۆکی سنووریی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی بەهۆی ناڕەزایەتی شۆفێران، هەناردەکردن و چالاکییەکانی ترانزێت گەڕاونەتەوە بۆ ڕۆتینی پێشوو.

هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بارهەڵگرەکانی هەڵگری کەلوپەل بۆ هەرێمی کوردستان، چ لە بەشی هەناردەکردن و چ لە بەشی تڕانزێت، دەبێت بڕی 15 هەزار دینار بدەنە کۆمپانیایەکی دیاریکراو بۆ دەرکردنی مۆڵەتی بارهەڵگر .

هەربۆیە هەردوو شۆفێری ئێرانی و عێراقی ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەسەر سەپاندنی 15 هەزار دینار وەکو کرێی بارهەڵگر، هەروەها پرۆسەی هەناردەکردن و ترانزێت بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕاگیرا ، کە بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان بەرپرسانی گومڕۆکی هەرێمی کوردستان و شۆفێرانی بارهەڵگر، هەناردەکردن و ترانزێتی کاڵاکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.

News ID 50397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha